نوچە
دژەتیرۆری کوردستان ئاشکرای دەکات، کە هێزەکانیان پزیشکێکیان دەستگیرکردووە، کە هەوڵێ هێنانی بڕێکی زۆر دەرزی و حەبی ماوەبەسەرچووی بۆ ناو شاری هەولێر داوە.
لە راگەیەندراوەکەدا دژەتیرۆری کوردستان رایدەگەیەنێت، لە رێکەوتى (3/9/2020) لە کاتى هەوڵدان بۆ هێنانە ناوەوەى بڕى (200) ده‌رزى ئێكسپايه‌رى جۆرى هايدرۆكۆرتيزۆن و حه‌بى ئه‌مۆکسیسیلین به قاچاغ و به‌شێوه‌يه‌كى ناياسايى له كه‌ركووكه‌وه بۆ ناو شارى هەولێر له رێگاى بازگه‌ى كه‌ركووك/ شێراوه به ئۆتۆمبێلى جۆرى سانتافى ژماره ژماره (299061/ سلێمانى)، كه‌سێك له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر ده‌ستگير كرا به‌ناوى (عه‌بدوڵڵا عه‌بدولعه‌زيز ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن)/ پيشه پزيشكى ده‌رمانساز – به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب – دانيشتووى شارى كه‌ركووك – خاوه‌نى ده‌رمانخانه‌ى ئه‌لفا له گه‌ڕه‌كى واست له شارى كه‌ركووك بە هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر تۆمه‌تبار لامان ئاماده‌كرا و خرايه ژێر لێكۆڵينه‌وه.”
دژە تیرۆری کوردستان راشیگەیاندووە “ ئێمه وه‌ك دژه‌تيرۆرى كوردستان دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌كانى ئاسايش، به‌رده‌وام ده‌بين له چاودێريكردنى ديارده‌ى هێنانى خۆراك و ده‌رمانى قاچاغ و ماوه‌به‌سه‌رچوو و، هه‌موو رێوشوێنێكى ياسايى ده‌گرينه‌به‌ر بۆ بنبڕ‌كردنى ئه‌م ديارده‌يه”.
دەقی راگەیەندراوەکەی دژە تیرۆری کوردستان:
دەستگیرکردنى كه‌سێك به‌تۆمه‌تى بازرگانيكردن بە ده‌رمانى قاچاغ
له‌درێژه‌ى به‌رده‌واميدان به هه‌ڵمه‌تى بنبڕ‌كردنى ديارده‌ى هێنانى خۆراك و ده‌رمانى ماوه‌به‌سه‌رچوو و ده‌رمانى قاچاغ، تێبينمان كرد هێشتا خه‌ڵكانێك به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌م كاره، بۆيه ئێمه وه‌ك دژه تيرۆرى كوردستان به‌رده‌وامين له چاودێريكردن و به‌شوێنداچوونى ئه‌و كه‌سانه‌ى هه‌وڵى هێنانى خۆراك و ده‌رمانى ماوه به‌سه‌رچوو و ده‌رمانى قاچاغ و هه‌ر كارێكى ناياسايى ده‌ده‌ن كه زيان به ته‌ندروستى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان و ئارامى هه‌رێم بگه‌يه‌نێت، هه‌روه‌ك پێشتريش ئاماژه‌مان پێداوه، له‌گه‌ڵ ئاسايش و ده‌زگا په‌يوه‌نديداره‌كان له هه‌ماهه‌نگيدا ده‌بين بۆ ئه‌وه‌ى تۆمه‌تبارانى سه‌ره‌كى ئه‌م جۆره كارانه ده‌ستگير بكرێن و ئاشكرا بكرێن و رێوشوێنى ياساييان له‌دژ بگيرێته‌به‌ر و له‌كاتى پێويستيشدا و دواى لێكۆڵينه‌وه بدرێنه ميديا و به‌پێى ياسا ئيجرائاتيان له‌گه‌ڵدا بكرێت تا كه‌سى تر هه‌وڵى دووباره‌كردنه‌وه‌ى ئه‌م كارانه نه‌دات.
لە رێکەوتى (3/9/2020) لە کاتى هەوڵدان بۆ هێنانە ناوەوەى بڕى (200) ده‌رزى ئێكسپايه‌رى جۆرى هايدرۆكۆرتيزۆن و حه‌بى ئه‌مۆکسیسیلین به قاچاغ و به‌شێوه‌يه‌كى ناياسايى له كه‌ركووكه‌وه بۆ ناو شارى هەولێر له رێگاى بازگه‌ى كه‌ركووك/ شێراوه به ئۆتۆمبێلى جۆرى سانتافى ژماره ژماره (299061/ سلێمانى)، كه‌سێك له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر ده‌ستگير كرا به‌ناوى (عه‌بدوڵڵا عه‌بدولعه‌زيز ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن)/ پيشه پزيشكى ده‌رمانساز – به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب – دانيشتووى شارى كه‌ركووك – خاوه‌نى ده‌رمانخانه‌ى ئه‌لفا له گه‌ڕه‌كى واست له شارى كه‌ركووك.
به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر تۆمه‌تبار لامان ئاماده‌كرا و خرايه ژێر لێكۆڵينه‌وه.
ئێمه وه‌ك دژه‌تيرۆرى كوردستان دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌كانى ئاسايش، به‌رده‌وام ده‌بين له چاودێريكردنى ديارده‌ى هێنانى خۆراك و ده‌رمانى قاچاغ و ماوه‌به‌سه‌رچوو و، هه‌موو رێوشوێنێكى ياسايى ده‌گرينه‌به‌ر بۆ بنبڕ‌كردنى ئه‌م ديارده‌يه.