نوچە
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له بارەی ده‌وامی ئاسایی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا دەڵێت، له كاتژمێر 8-ی به‌یانی تا 3-ی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، رایگه‌یاند “پێویستە گشت فەرمانبەرانی حکومەت پابەندبن بە دەوامی فەرمی لە یەکشەممەوە تا پێنجشەممە لە کاتژمێر (8:00)بەیانی تا (3:00) دوای نیوەڕۆ. لە کاتی دەوامیشدا پابەندبن بە گشت رێنمایی و رێكاره ته‌ندروستییه‌كانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا”.
هه‌روه‌ها هاتووه “جەختدەکەینەوە لە سەر پابەندبوونی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بە خزمەتی گشتی ڕاسپێردراون و گشت کارمەندانی حکومەت لە وەزیر و سەرۆک دەستەکان و خاوەن وەزیفە باڵاکان و ئەوانەی ئەو پلەشیان هەیە و کارمەندانی ڕاژەی شارستانی و هێزە چەکدارەکان وهێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە گشت وەزارەت و دەستە و دامەزراوەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، ئەرکەکانی سەر شانیان جێبەجێ بکەن و پابەندبن بە دەوامی فەرميی وەزارەت و دامەزراوەکانیان”.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
راگەیاندراوێک لە گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و له پێناو باشتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و راپەڕاندنی كاره‌كانیان له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و گەیاندنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و ئاماژە بە ھەردوو بریاری ژمارە (1)ی ئەنجومەنی وەزیران لە 15/ 7/ 2019 و بڕیاری (52) لە 5/ 5/ 2020.
جەخت دەکەینەوە لە سەر پابەندبوونی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بە خزمەتی گشتی راسپێردراون و گشت کارمەندانی حکومەت لە وەزیر و سەرۆک دەستەکان و خاوەن وەزیفە باڵاکان و ئەوانەی ئەو پلەشیان هەیە و کارمەندانی راژەی شارستانی و هێزە چەکدارەکان وهێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە گشت وەزارەت و دەستە و دامەزراوەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، ئەرکەکانی سەر شانیان جێبەجێ بکەن و پابەندبن بە دەوامی فەرميی وەزارەت و دامەزراوەکانیان، لەدەستثێکی دەوامی فەرمی لە ڕۆژانی یەکشەمەوە تا کۆتایی دەوام لە ڕۆژانی پێنجشەمە، لە کاتژمێر (8:00)بەیانی تا (3:00) دوای نیوەڕۆ.
هەروەها پێویسته له كاتی ده‌وامدا، فه‌رمانبه‌ران پابەندبن بە گشت رێنمایی و رێكاره ته‌ندروستییه‌كانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
3/9/2020