دكتۆر فوئاد مەعسوم بوو بە دووەمین كوردی سەرۆك كۆماری عێراق
نوچە: سلێمانی
لە خولی دووهمی ههڵبژاردنی سهرۆك كۆمار كە بۆ هەر یەكە لە دكتۆر فوئاد مەعسوم و حوسێن موسەوی بەرێوە چوو، دكتۆر فوئاد توانی سەربكەوێت و ببێتە دووەمین كوردی سەرۆك كۆماری عێراق.
لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماردا، دكتۆر فوئاد 211 دەنگی بە دەستهێنا، ئەمە لە كاتێكدایە ركابەرەكەی كە حوسێن موسەوی بوو، تەنها 17 دەنگی بەدەستهێنا.
بەو ئەنجامەیش دكتۆر فوئاد مەعسووم بوو بە دووەمین كورد كە پۆستی سەرۆك كۆمار وەربگرێت و وەك سەرۆك كۆمار سوێندی یاسایی خوارد.