سەرۆکی پەرلەمان بە توندی وەڵامی عەبدولستار مەجید دەداتەوە

0

نوچە

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە توندی وەڵامی سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان دەداتەوە و قسەكانی بە چەواشەكاری ناودەبات و دەڵێت، سەرۆكی پەرلەمان ڕێگە بە خۆی نادات لەپێناو ڕازیكردنی هیچ كەسێك، یاداشتێكی پڕ لە كەموكوڕیی یاسایی و پەیڕەوی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران بكات

بە گوێرەی ڕوونكردنەوەی نووسینگەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، کە تێیدا هاتووە، په‌رله‌مانتار عه‌بدولستار مه‌جید له ‌هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندن و سۆشیال میدیا ”چەواشەكاری” كردووە به‌وه‌ى كه‌ گوایه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای لێكردووه‌ سه‌باره‌ت به ‌لێبڕینی ٢١%ى مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵگه‌ بهێنێته‌وه.

لە بەرامبەردا جەخت كراوەتەوە، كە ڕێواز فایەق بە نووسراوی فەرمی وەڵامی یاداشتێكی داوەتەوە و جگە لەوە “تەنانەت بە تەلەفۆنیش لەگەڵ عەبدولستار مەجید قسەی نەكردووە، شێوازی كاری ئێمە فەرمییە و بە نووسراوە”. هەروەها نووسراوەكە پاڵپشت بووە بە ماددەكانی ٦٨، ٦٩ و بڕگەی یەكەمی ماددە ٧٠ و بڕگەی چوارەم و پێنجەمی ماددە ٧٤ی پەیڕەوی ناوخۆ بووە.

لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، سەرۆكی پەرلەمان ڕێگە بە خۆی نادات لەپێناو ڕازیكردنی هیچ كەسێك، یاداشتێكی پڕ لە كەموكوڕیی یاسایی و پەیڕەوی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران بكات و دواتر بە نووسراو ئەو هەموو هەڵە و كەموكوڕییە بۆ پەرلەمان بگەڕێندرێتەوە و والێكبدرێتەوە كە سەرۆكی پەرلەمان ئاگاداری دەقەكانی پەیڕەوی ناوخۆ نین، بۆیە هەرچی پێویست بێت لە پەرلەمان چاك دەكرێتەوە”.

لە كۆتاییشدا داوای لە عەبدولستار مەجید كردووە، لە جیاتی ئیستفزازكردنی خەڵك و تاوانباركردن و پەلاماردان و چەواشەكاری، جیارێكی دیكە لە چوارچێوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان یاداشتەكە ئامادە بكاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com