نوچە
بەڕێوەبەری نوێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستبەکار بوو.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانی، دوو فڕۆکەخانەی گەورە و نێودەوڵەتی هەرێمی کوردستانن.
بەگوێڕەری زانیارییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 3-9-2020، ئەمڕۆ ئەحمەد هۆشیار، وەکو بەڕێوەبەری نوێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستبەکار بوو. لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکارییانەی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستە ئیدارییەکان دەستیپێکردووە

ئەحمەد هۆشیار، بەرێوەبەری نوێی فڕۆکەخانەی هەولێر، جێگەی تەلار فایەق دەگرێتەوە، کە ماوەی 11 ساڵ لە (2009 بۆ 2020) بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکە بوو.