کۆمپانیایەکی بەریتانی لە بەغدا کرایە ئامانج

0

نوچەنێت

بارەگای کۆمپانیایەکی بەریتانی لە بەغدا، کرایە ئامانج.

لە دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، بۆردومانکردنی بنکەو باڵتیۆزخانەی ئەمریکا و هاوپەیمانان بەردەوامە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٣-٩-٢٠٢٠، میدیا عیراقییەکان بڵاویان کردەوە، لە گەڕەکی قادسیە لە بەغدا موشەکێک ئاراستەی بارەگای کۆمپانیای G4S کراوە کە کۆمپانیایەکی ئەمنیی بەریتانییە.

بەپێی راگەیێندراوەکە، موشەکەکە زیانێکی ماددی زۆری بە بارەگای کۆمپانیاکە گەیاندووە، بەڵام زیانە گیانییەکانی ئاشکرانەکراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com