نوچەنێت
میدیای فەرمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، رونکردنەوەیەک لەبارەی تەندروستی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بڵاودەکاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣-٩-٢٠٢٠، میدیای فەرمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، رونکردنەوەی لەبارەی تەندروستی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەم حزبە، هاوسەری پێشووی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و دایکی هاوسەرۆکی ئێستای یەکێتی، بڵاوکردەوە.
لە رونکردنەوەکەدا هاتووە”سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لەبارەی ناجێگیری تەندروستی خاتو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوكراونەتەوە، هەمو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە سەرجەم ئەو دەنگۆیانە دورن لە راستییەوە وە رەوشی تەندروستی خاتو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد زۆر باش و جێگیرە”.
دەقی راگەیەنراوەکە:
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لەبارەی ناجێگیری تەندروستی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوكراونەتەوە، هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە سەرجەم ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە، چونكە رەوشی تەندروستی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد زۆر باش و جێگیرە.