وەزارەتی پەروەردە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە

0

نوچەنێت

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌ باره‌ی پرۆسه‌ی خوێندن و چۆنێتی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

دوای دەرچوونی بڕیاری خوێندنی ئۆنلاین، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢-٩-٢٠٢٠، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا سی خاڵ روونکراوەتەوە.

دەقی راگەیێندراوەکە:

یه‌كه‌م: ئەنجوومەنی وەزارەت بڕیار دەدات لەسەر دیاریکردنی رێکەوتی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بەشێوازی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین.

دووه‌م: ئەنجوومەنی وەزارەت بڕیار دەدات لەسەر دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بۆ قوتابیانی قۆناغی 12ی ئامادەیی، بە هەموو بەشەکانیەوە، لە خوێندنی حکومی و ناحکومی بە شێوازی ئامادەبوونی تەواو لە ناو پۆل بە گوێرەی ئەو رێنماییانەی وەزارەتی تەندروستی دیاری دەکات پاش کۆتاییهاتنی  خولی دووەمی تاقیکردنەوە گشتییەکان.

سێیه‌م: میکانیزمی پشتیوانیكردنی قوتابیانی قۆناغی یەکەمی بنەڕەتی و چۆنیەتی ئاشناکردنیان بە ژینگەی قوتابخانە.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: هه‌موو ئەو بابەتانەی پێویستن بۆ دەستپکی ساڵی نوێی خوێندن لە ئەنجوومەنی وەزارەت رێنمایی پێویستیان پێدەردەچوێنرێت. رەوشی تەندروستی لە ئێستادا وا دەخوازێت کە ژیانی مامۆستایان و قوتابیان پارێزراو بێت و مەترسی لەسەر ژیانیان دروست نەکرێت و قوتابیانیش بێ خوێندن نەبن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com