نوچەنێت
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق کۆبوونەوە. جەختیان لە پاراستنی بژێویی ژیانی هاووڵاتییان و موچەخۆران بەبێ جیاوازی کردەوە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە تێیداهاتووە هاتووە: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عیراق، کۆبوونەوەو جەختیان لەسەر چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و عیراق کردەوە.
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
نێچیرڤان بازرانی و به‌رهه‌م ساڵح داکۆکی له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان ده‌که‌نه‌وه.
له درێژه‌ی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیدا له به‌غدا، پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/٩/٢ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رکۆماری عێراقی فیدراڵ کۆبووه‌وه.
لە کۆبوونه‌وه‌که‌دا سەبارەت بە ھەلومەرجی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بیروڕایان گۆڕییه‌وه و باسیان لە گرنگیی یه‌کخستنی هێز و تواناکان بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کان و زاڵبوون به‌سه‌ر ناکۆکییه‌کاندا، کرد.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونه‌وه‌که‌دا جەخت لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و پاراستنی بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان و مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان و عێراق بێ جیاوازی، کرایه‌وه. دوا پێشهاته‌کانی ناوچه‌که و پێویستیی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که و جیهان، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.