نوچە
ئێوارەی ئەمرۆ (چوارشەممە 2-9-2020)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرکۆماری فەرەنسا لە بەغدا کۆبوونەوە. سەرۆکی هەرێیش دەڵێت ”کۆبوونەوەیەکی بەرهەمداریان ئەنجامداوە”.
لەبارەی کۆبوونەوەکەوە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاند: جێگەی شانازیم بوو، کە ئەمڕۆ دووبارە چاوم کەوتەوە بە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێڵ ماکرۆن. ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارمان هەبوو لە بەغدا. سوپاسگوزارم بە پشتگیری بەردەوامی فەرەنسا و پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان. هیواخوازی بەرەوپێش بردنی زیاتری پەیوەندییەکانمانم لەگەڵ فەرەنسا.
بڕیارە کۆبوونەوەیەکی گشتی سەرجەم لایەنە عێراقییەکان بە بەشداریی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا ئەنجام بدرێت.

