هۆشدارى لەبارەى سەردانەكەى ماكرۆن دەدرێت

0

هاوپەیمانى رزگارى و گەشەپێدان كە لە لایەن ئوسامە نوجەیفى سەرۆكى پێشووترى پەرلەمانى عێراق سەرۆكایەتى دەكرێ، هۆشدارى لەبارەى سەردانەكەى ماكرۆن دەدات و دەڵێ دەبێ راستگۆ بێ لە هاوكاریكردنى عێراق.


بەیانى ئەمڕۆ ئیمانوێڵ ماكرۆنى سەرۆكى فڕەنسا گەیشتە بەغدا، لە كاتێكدا كە هەموو چاودێرانى سیاسى سەردانەكەى ماكرۆن بە خاڵێكى ئەرێنى دەزانن، بەرەیەكى سوننە هۆشدارى لەسەردانەكە دەدات و دەڵێ هەر پێشنیارێك دەكات نابێ عێراق بخاتە ململانێى زیاتر.


بەرەى رزگاركردن و گەشەپێدان كە لەلایەن ئوسامە نوجەیفى سەرۆكى پێشووترى پەرلەمان و جێگرى سەرۆك كۆمارى پێشووى عێراق سەرۆكایەتى دەكرێ، لە بەشێكى بەیاننامەكەى دەڵێ، “سەرۆك ماكرۆن هەر پێشنیارێك لە بارەى عێراقەوە بە نەتەوە یەكگرتووەكان دەدات، دەبێت راستگۆ بێ و دڵسۆز بێت لە هەڵسەنگاندنى ئەو مەترسییانەى رووبەڕووى عێراق دەبێتەوە”.

لە بەشێكى تریش گوتوویەتى، “پێمانوانییە سەرۆك ماكرۆن لە رۆڵى ئێران لە عێراق و ناوچەكە ئاگادار نەبێت”.

بەرەى رزگارى دووپاتى دەكاتەوە نابێت پێشنیارەكان بۆ ئەوە بێت عێراق تووشى ململانێى زیاتر بكات. وێراى ئەمەیش لە كۆتایى بەیاننامەكە بەرەكەى نوجەیفى دووپات لەسەر گرنگى سەردانەكەى ماكرۆن دەكاتەوە و بە “مێژوویى” دەزانێ.

ماوەیەكە بەرپرسانى فڕەنسا بە سەرۆك كۆماریشەوە دووپات لەسەر ئەوە دەكەنەوە، دەبێت عێراق دوور بێ لە سیاسەتى جەمسەرگەرایى ناوچەكە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com