نوچە
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 579 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 27 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستدا. دەشڵێت ”هیچ هاوڵاتییەک لە کەرەنتینەدا نەماوە”.
ئەمڕۆ چوارشەممە 02-09-2020، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی دوایین ژمارەی تووشبووان و مردووان بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و دەڵێت، هیچ هاوڵاتییەک لە کەرەنتینە نەماون و لە کۆی پێنج هەزار و 255 پشکنینی نوێ 579 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 27 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە:
- لە هەولێر 8
- لە سلێمانی 6
- لە گەرمیان 1
- لە راپەڕین 5
- لە دهۆک 7
بە تۆمارکردنی ئەو ژمارانە، کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 29 هەزار و 926 کەس، هەروەها 18 هەزار و 969 کەس چاکبوونەتەوە و هەزار و 125 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بەردەوام جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە هاووڵاتیان بەردەوام پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و دەمامک و دەستکێش بەکاربهێنن و لە شوێنە قەرەباڵخەکان دوورکەونەوە.
دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19
ژمارە (١٨٩)
١. کەرەنتین: (هیچ هاوڵاتیەکی نوێ کەرەنتین نەکراوە)
هیچ هاوڵاتیەك لە کەرەنتینن نەماوە.
٢. پشکنین: (٥٢٥٥ پشکنینی نوێ)
(١٣٣٥ هەولێر)، (٧٦٤ سلێمانی، ٨٥ گەرمیان)، (٣٠٠١ دهۆك)، (٧٠ هەڵەبجە)
٣. تووشبوو: (٥٧٩ تووشبووی نوێ)
(١٦٤ هەولێر)
(٩٧ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان)
(٢٦٨ دهۆك)
(٢٥ هەڵەبجە)
٤. چاکبوون: (٤٤٩ چاکبوون)
(٢٧٨ هەولێر)
(٣٦ سلێمانی، ٣٢ گەرمیان)
(٨٣ دهۆك)
(٢٠ هەڵەبجە)
٥. مردن: (٢٧ مردن)
(٨ هەولێر)
(٦ سلێمانی، ١ گەرمیان، ٥ ڕاپەڕین)
(٧ دهۆك)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٣٢٤٣٨٠ (١٢٨٢٧٨ هەولێر، ٨٩٥٩٠ سلێمانی، ١٠٣٤٦٩ دهۆك، ٣٠٤٣ هەڵەبجە)
تووشبوون ٢٩٩٢٦ (١٢١٥٣ هەولێر، ١٢١٨٧ سلێمانی، ٤٦٣٦ دهۆك، ٩٥٠ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٨٩٦٩ (٨٢٢٥ هەولێر، ٨٢٥٠ سلێمانی، ١٦٣٧ دهۆك، ٨٥٧ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٩٨٣٢ (٣٥٠٢ هەولێر، ٣٣١٦ سلێمانی، ٢٩٣٨ دهۆك، ٧٦ هەڵەبجە)
مردن ١١٢٥ (٤٢٦ هەولێر، ٦٢١ سلێمانی، ٦١ دهۆك ، ١٧ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢ی ئەیلول ٢٠٢٠