یەكەم هەنگاو بۆ جڵەوكردنى حەشدى شەعبى.. هەڵكردنى ئاڵاكەى قەدەغە دەكرێت

0

بە بڕیارێكى مستەفا كازمى سەرۆك وەزیرانى عێراق و فەرماندەى گشتى هێزە چەكدارەكانى عێراق، بۆ هیچ لایەنێَكى حەشدى شەعبى و دامەزراوە ئەمنییەكانى عێراق نییە جگە لە ئاڵاى عێراق هیچ ئاڵایەكى تر هەڵ بكەن.

بەگوێرەى نووسراوێك كە ئەمڕۆ لەلایەن میدیاكانى عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە، مستەفا كازمى وەك فەرماندەى گشتى هێزە چەكدارەكان بڕیارى داوە، هەڵكردنى ئاڵاى هەموو هێزە چەكدارییەكان قەدەغە بكرێت.


نووسراوەكە لەلایەن فەریق روكن محەمەد حەمید كازم سكرتێرى فەرماندەى گشتى هێزە چەكدارەكان واژۆ كراوە و بە بەروارى ئەمڕۆ “دووى ئەیلوول” بە ژمارەى 18/4099 بڵاوكراوەتەوە.


لە دەقى نووسراوەكە هاتووە، دەبێ لەسەر هەر دامەزراوەیەكى سەربازى ئاڵاى عێراق هەڵ بكرێت و هیچ ئاڵایەكى ترى لەگەڵ نەبێت، لە هەر كەموكوڕییەكیش بەرپرسى دامەزراوە سەربازییەكە بەرپرسیار دەبێت.

ماوەى دوو مانگە باس لەوە دەكرێت حكوومەتى كازمى بەنیازە جڵەوى میلیشیاكانى حەشدى شەعبى بكات، كە پێشتر بە ئامانجى لەناوبردنى داعش دامەزراون و ئێستا بە پێشێلكاریى و تێكدانى ئاسایشى عێراق تۆمەتبار دەكرێن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com