نوچە
پەرلەمانی کوردستان مەراسیمێکی بۆ چلەی ماتەمینی کۆچی دوایی دایکە عایشە، کە بە دایکی شەھیدان ناسراوە رێکخست.
دایکە عایشە دایکی سێ شەھیدی پێشمەرگەیە، کە پێکەوە لە شەڕی دژ بە تیرۆرستانی داعش شەھید بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2-9-2020، مەراسیمێک بۆ یادی چلەی ماتەمینی کۆچی دوایی دایکە عایشە لە پەرلەمانی کوردستان ساز کرا و پەردە لەسەر وێنەیەکی دایکە عایشە لادرا.
هەر لە مەراسیمەکەدا کوڕی دایکە عایشە، سوپاسی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانی کرد، کە ڕێزیان لە خوێنی شەھیدان گرتووە و ئەوانیش دوای ئەو قوربانییەی لە پێناوی کوردستان داویانە، ھێشتا ئامادەن بە خوێنی خۆیان بەرگری لە خاکی کوردستان بکەن.