نوچە
ئەمڕۆ (چوارشه‌ممه 2-9-2020)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، بەیاوەری جێگرانی سەرۆكی ھەرێم، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق كۆبووه‌وه و هەردوولا جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە ڕێگەی گفتوگۆی بەردەوام کردۆتەوە.
بە گوێرەی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق، په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا و هه‌وڵه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و جموجووڵه‌كانى داعش، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا تاوتوێ كران.
هەر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگى و پێويستيى كارى پێكه‌وه‌يى و هاوبه‌شيى هه‌موو پێكهاته و لايه‌نه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان كرده‌وه. هه‌ردوولاش كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگی هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى پێشمه‌رگه و سوپا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و دڵنيابوون له نه‌هێشتنى داعش.
هەروەها ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداش، نێچيرڤان بارزانى و مسته‌فا كازمى داكۆكييان له به‌رده‌واميى گفتوگۆكان بۆ گه‌يشتن به ڕێككه‌وتنێكى گشتگيرى يه‌كجارى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و هاوكاريى نێوان حكومه‌تى فيدرال و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان كرده‌وه.
كازمى ئاماژه‌ى به گرنگی بنياتانه‌وه‌ى متمانه كرده‌وه و ڕايگه‌ياند پێشتر له بابه‌تى مامه‌ڵه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌كان كه‌موكوڕى هه‌بووه و هيواى خواست هه‌ردوولا بتوانن به تێڕوانينێكى تازه‌ى هاوبه‌ش هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌رى بنێن. لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانييش دووپاتى كرده‌وه، كه چاره‌سه‌ركردنى بنچينه‌يى و يه‌كجاريى كێشه‌كان له به‌رژوه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه و سه‌قامگيرى بۆ وڵات ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، پاراستنى سنووره‌كان و سه‌روه‌ريى عێراق، سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زيران بۆ واشنتۆن و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مريكا، سه‌ردانى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا بۆ عێراق و ئه‌ركى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تی دژى داعش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه دا، كه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئاماده‌يه هاوكارى و پشتيوانى له عێراق بكات، گرنگه عێراقيش بتوانێت سوود له‌و ده‌رفه‌ته ببينێت.