بەر لە دیدارەكەى لەگەڵ ئیمانوێڵ ماكرۆنى سەرۆكى فڕەنسا، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانى سەرۆكى هەرێمى كوردستان لەگەڵ مستەفا كازمى سەرۆك وەزیرانى عێراق كۆبووەوە.
لە بەیاننامەیەكى كورتى سەرۆكایەتى حكوومەتى عێراق هاتووە، نێچیرڤان بارزانى سەرۆكى هەرێمى كوردستان دیدارێكى لەگەڵ مستەفا كازمى سەرۆكى حكوومەتى عێراق ساز كرد، بەر لەوەى دیدارى ماكرۆن بكات.
بەیانى ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانى سەرۆكى هەرێمى كوردستان گەیشتە بەغدا بە ئامانجى ئەوەى دیدارێكى لەگەڵ ماكرۆن بكات.
میدیاكانى عێراق بڵاویان كردووەتەوە، خشتەى سەردانەكەى ماكرۆن زۆر خێرایە و دەبێت بە پەلە بگەڕێتەوە، بۆیە سەردانى هەولێر ناكات و چەند كاتژمێرێك لە بەغدا دەمێنێتەوە.
پێشتر هەر یەكە لە وەزیرى دەرەوەى فڕەنسا و وەزیرى سوپاى ئەم وڵاتە سەردانى بەغدا و هەرێمى كوردستان كردووە و دووپاتیان لەسەر دۆستایەتى وهاوپەیمانى خۆیان لەگەڵ هەرێمى كوردستان و عێراق كردووەتەوە.