15 حزبى نوێ لە عێراق دامەزراون

0

سەرچاوەیەك لە كۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكان لە عێراق، بۆ ماڵپەڕى مۆنیتۆرى ئاشكرا كردووە، 15 حزبى نوێ لە لایەن كۆمسیۆن تۆمار كراوە و لە لایەن گەنجانەوە كار بۆ دامەزراندنیان دەكرێ.

ماڵپەڕى حوڕە لە راپۆرتێكى درێژ زانیارییەكانى ماڵپەڕى مۆنیتۆرى بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، تا ئێستا ناوى 15 قەوارە و حزبى نوێى سیاسى بە كۆمیسیۆن دراوە و كار بۆ دامەزرانیان دەكرێت.

بەڵام تا بە تەواوى كۆمسیۆن رەزامەندى نەدا ئەوا ناوەكانیان ئاشكرا ناكرێت.


ئەندامی یەكێك لەو پارتانە باسى لەوە كردووە، ئەوان هەوڵ دەدەن ببن بە شوێنگرەوەى ئەو لایەن و پارتە سیاسییانە كە ماوەیەكە لە گۆڕەپانى عێراق كار دەكەن.

وێراى ئەوەش باس لەوە دەكرێت زۆربەى ئەوانەى لە دامەزراندنى ئەو حزبە نوێیانە بەشدارن گەنجن، كەچى گومانێكى زۆریش لەو حزبانە دەكرێ.

مامۆستایەكى زانكۆ بە ناوى عادل بەدەوى بە ماڵپەرى مۆنیتۆرى گوتووە، هەندێك لە حزبەكان وەك دەمامكێك ئەو حزبە نوێیانە بۆ خۆیان دادەنێن تا سەرنجى گەنجان رابكێشن.

ئاماژە بۆ ئەوەیش دەكرێ هەر یەكە لە مستەفا كازمى سەرۆك وەزیران، عەمار حەكیم سەرۆكى رەوتى حیكمە، نوورى مالیكى سەرۆكى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا كار بۆ ئەوە دەكەن گانجان هان بدەن حزبى نوێ دروست بكەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com