نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات

0

نوچە

بڕیارە ئەمڕۆ (چوارشەممە 2-9-2020)، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتی شاندێك، سەردانی بەغدا بكات و ئامانج لە سەردانەكەش كۆبوونەوەیە لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا.

درەنگانی شەوی 31/8/2020 ماكرۆن گەیشتە لوبنان و بڕیارە ئەمڕۆ سەردانی عێراق بكات. ماکرۆن لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیران، سەرۆک کۆماری عێراق و ژمارەیەکی زۆری بەرپرسانی سیاسی عێراق کۆدەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، پەیوەندییەكانی فەرەنسا و عێراق و ھەرێمی كوردستان و پاڵپشتییەكانی پاریس بۆ بەغدا و ھەولێر و شەڕی دژی تیرۆر و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە تاوتوێ دەكەن.

پێشتریش جان ئیڤ لودریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، کاتێک مانگی تەممووزی ئەمساڵ لە سەردانێکدا لە بەغدا رایگەیاند “دەبێت بەغدا خۆی لە ئاڵۆزییە هەرێمییەکان بەدوور بگرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com