نوچە
ئەنجوومەنی وەزیران رۆژی نیشتمانی دیاری کرد و وەک پرۆژە یاسایەک رەوانەی پەرلەمانی دەکات وهەروەها لەبارەی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ ساڵی 2020 دوو بڕیار دەرکرا.
بەگوێڕەی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، رۆژی سێشەممە 1-9-2020 کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی بەڕێوەچووە و دیارترین بڕیارەکانی کۆبوونەوەکەش بریتین لە:
یەکەم: دامەزراندنی پزیشکان بەدەربکرێت لە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 92ی ساڵی 2020 .
دووەم: رەزامەندیدان لەسەر:
- گرێبەستی فەرمانبەران و کرێکەیان لە وەزارەتی کارەبا لە بودجەی وەبەرهێنان بگوازرێتەوە بۆ بودجەی بەکاربردن.
- خەرجکردنی شایستە دارارییە کەڵەکەبووەکانیان، کە لای وەزارەت و فەرمانگەکانی دەوڵەتە.
- وەزارەتی دارایی پارەی قەرزە کەڵەکەبووەکانی کە لە لای وەزارەت و فەرمانگەکانی دەوڵەت هەیە خەرج بکات.
سێیەم: پەسندکردنی راسپاردەکانی ئەنجوومەنی راوێژکاریی تایبەت بە رێکارەکانی هاوردەکردنی مۆتۆرسیکل.
چوارەم: پەسندکردنی راسپاردەکانی ئەنجوومەنی وەزاریی وزە، ژمارە 25ی ساڵی 2020 ، کە وەزارەتی نەوت رێکاری واژۆکردنی رێکەوتی قەرز جێبەجێبکات.
پێنجەم: پەسندکردنی راسپاردەی ئەنجوومەنی وەزاریی وزە ژمارە24ی ساڵی 2020 لەبارەی رەزامەندیدان لەسەر هەردوو بڕگە 5 و 6 لە پاشکۆی گرێبەستی کۆمپانیای گازی باشوور و کۆمپانیای ( BH-GE )، تایبەت بە پرۆژە گازی کێڵگەی ناسریە و غەراف.
شەشەم:
- دیاریکردنی مێژووی سەربەخۆی عێراق، کۆتاییهاتنی ماندات (ئینتیداب)ی بەریتانیا لە 3ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1932، مێژوویەکی گونجاوە و ساڵانە وەک رۆژی نیشتمانیی عێراق یادی دەکرێتەوە.
- فەرمانگەی یاسایی لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران پرۆژە یاسایەک ئامادەدەکات لەبارەی جەژنی نیشتمانی کۆماریی عێراق، کە جیاواز و سەربەخۆ دەبێت لە یاسای تایبەت بە پشووە فەرمییەکان.
- رەوانەکردنی پرۆژە یاسای جەژنی نیشتمانی عێراق بۆ پەرلەمان. هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران داوایکرد کە:
1-وەزارەتی دارایی، بازرگانی، کشتوکاڵ و راوێژکاری سەرۆکوەزیران، چارەسەرێکی بەپەلە بدۆزنەوە لەبارەی شایستە داراییەکانی جووتیاران لە بەرامبەر ئەو بەرهەمەی رادەستی هەردوو وەزارەتی بازرگانی و کشتوکاڵیان کردووە لە ساڵی 2020.
2- لەماوەی یەک هەفتەدا راسپاردەکانیان بۆ سەرۆکوەزیران بەرزبکەنەوە، میکانزمی خەرجکردنی تەواوی شایستە داراییەکان پێش کۆتایی ساڵی 2020 لە خۆبگرێت.