شلێر سەعيد
خالید پێشەوا خەباتگێڕ لەپێناو دەوڵەتی کوردستان دةلَيَت، فەرەنسا دەیەوێت دەسەڵاتی بگەڕێنێتەوە عێڕاق. دەشڵێت ”توانا و لێهاتوویی نێچیرڤان بارزانی، دەرکەوت وەکو دیپلۆماسیەتی کوردستان زۆر بە زیرەکانە توانی بەشێکی زۆر لە هاوکێشەکان پێچەوانە بکاتەوە”.
لە لێدوانێكى تايبەتدا، خالید پێشەوا خەباتگێڕ لەپێناو دەوڵەتی کوردستان، لەبارەوە سەردانی ماکرۆن بۆ عێراق و کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی بە نوچەى رایگەياند: فەرەنسا دەستێکی باڵای هەبووە لە سپۆنسەر کردنی ناوچەی ئارام بۆ کوردستان لە ساڵی 1991 ، لەدوای ساڵی 2003، کەوتە هەوڵدان بۆ بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندیەکانی لەگەڵ کور.
خاليد پێشەوا پێيشىوايە، فەرەنسا دەیەوێت دەسەڵاتی بگەڕێتەوە عێڕاق بەتایبەتی دوای 16ی ئوکتۆبەر کاتێک بەڕیتانیا سپۆنسەری لێدان و خاپوورکردنی کوردی کرد فەرەنسا درکی بەوەکرد نفوز و پێگەی بەڕیتانیا و تورکیا لەناوچەکە بەتەواوی بەهێز دەبێت و دەبێتە هەڕەشەیەک بۆ سەر نفوز و دەسەڵات و پێگە و بەرژەوەندی فەرەنسا.
گوتیشی، ئەو بارو دۆخە سەختەی هێرشی سیاسی و سەربازی گەمارۆی ئابووری لەلایەن عێڕاق و ئێران و تورکیا خرایە سەر کورد توانا و لێهاتوویی نێچیرڤان بارزانی، دەرکەوت وەکو دیپلۆماسیەتی کوردستان زۆر بە زیرەکانە توانی بەشێکی زۆر لە هاوکێشەکان پێچەوانە بکاتەوە زۆرێک لەو پیلانگێڕیانەی، کە لەلایەن تورکیا و عێڕاق و ئێران بە سپۆنسەری بەڕیتانیا داڕێژرابوو پوچەڵ بکاتەوە.
خاليد جەختيشى كردەوە لەوەی،کە نێچیرڤان بارزانی بووە جێی باسی سەنتەری توێژینەوەکان، کە کەسایەتیەک بوو توانی بەو شێوە دیبلۆماسییە ببێتە باڵانسی ڕاگرتنی بەرژەوەندییە دژ بە یەکەکان چ لە عێڕاق و ئێران و تورکیا و بەڕیتانیا و ئەمەریکا و ئەوروپا.