كازمى: هەندێك لایەنى عێراق بە ئاژاوە دەژین

0

لەمیانەى كۆبوونەوەى ئاسایى هەفتانە مستەفا كازمى سەرۆك وەزیرانى عێراق رایگەیاند، هەندێك لایەنى عێراق بە ئاژاوە دەژین و دووپاتیشى كردەوە ئەوان پلانیان هەیە بۆ سەپاندنى یاسا.


ئەمڕۆ سێشەم مستەفا كازمى سەرۆك وەزیرانى عێراق سەرۆكایەتى كۆبوونەوەى ئاسایى ئەنجوومەنى وەزیرانى كرد، بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى لەلایەن نووسینگەكەى بڵاوكراوەتەوە.


كازمى لە دەستپێكى كۆبوونەوەكە گوتوویەتى، هەندێك لایەنى عێراقى بە ئاژاوە دەژین، بەڵام ئێمە پلانمان هەیە بۆ سەپاندنى یاسا.

لە بەشێكى ترى قسەكانى كازمى باسى لە هێزەكانى عێراق كردووە و دووپاتى كردووەتەوە ئەو هێزانە لە رابردوودا ورەیان تێكشكاوە بۆیە دەبێت كار بۆ بەرزكردنەوەى بكرێت.

داوایشى لە وەزیرەكانى كردووە گوێ بۆ داواى خەڵك بگرن و رێگە نەدەن رۆتینى كارگێرى خزمەتگوزارى هاووڵاییان دوابخات.

هەر كازمى داواى لە وەزیرەكان و بەرپرسانى حكوومەتەكەى كردووە، راشكاو بن لەگەڵ خەڵك باس لەو ئاستەنگانە بكەن كە رووبەڕوویان دەبێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com