نوچەنێت
بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: لابردنی ئەو بەربەستانەی بۆ تەشەنە نەکردنی پەتای کۆرۆنا دانرابوون، کارەسات دروست دەکات.
بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە کۆنگرەیەکی رایگەیاند: تا ئێستا هەشت مانگ بەسەر بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لە جیهان تێپەڕیوە، بەڵام زۆرێک لە هاوڵاتیانی جیهان ترسیان بەرامبەر بەربەستەکانی بەردەم بڵاوبونەوەی کۆرۆنا دروستکردووەو داوای گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی دەکەن.
تیدرۆس ئەدهانۆم دەڵێت: رێکخراوی تەندروستی جیهانی، دەیەوێت منداڵان بگەڕێننەوە بۆ بواری خوێندن و خەڵک بگەڕێتەوە سەر کارەکانیان، بەڵام دەیانەوێت ئەو پڕۆسەیە بە شێوەیەکی سەلامەت ئەنجامبدرێت. نابێت هیچ دەوڵەتێکی جیهان بە ئاسانی بڵێت، پەتای کۆرۆنا لە وڵاتەکەی تەواو بوە، چونکە ئەو ڤایرۆسە بە ئاسانی بڵاودەبێتەوە، لابردنی بەربەستەکان پێش کۆنتڕۆڵکردنی پەتاکە کارەساتە.