نوچەنێت
لە سەرانسەری جیهان، ژمارەی توشبوانی پەتای کۆرۆناگەیشتە ٢٥ ملیۆن و ٦٣٣ هەزار و ٧٤٨ کەس.
ئەمڕۆ سێشەممە ١-٩-٢٠٢٠، خشتەی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڵاوی کردەوە کە لە سەرانسەری جیهاندا،١٧ ملیۆن و ٨٦٥ هەزار و ٧١٩ کەسی تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە. هەروەه٨٥٥هەزار و ٥١٠ کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، پیرۆ، باشووری ئەفریقیا، کۆڵۆمبیا، مەکسیک، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، چیلی، ئێران، بەریتانیا، سعودیە، بەنگلادیش، پاکستان، فەرەنسا، تورکیا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، عێراق، فلیپین، ئەندەنوسیا، کەنەدا، ئۆکرانیا، قەتەر، ئیسرائیل، بۆلیڤیا، ئیکوادۆر، کازاخستان، میسر، دۆمەنیکا، پەنەما، رۆمانیا، عومان، بەلجیکا، کوێت و چین.