بەهۆی تەقینەوەکە ئافرەتێک گیانی لە دەستدا

0

نوچەنێت

لەنێو بازگەی مریەم بەگ لە باشوری کەرکوک، ٥ پۆلیس برینداربوون و ئافرەتێکیش گیانی لەدەستدا. 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ١-٩-٢٠٢٠، لە بازگەی مریەم بەگ، لە باشوری شاری کەرکوک تەقینەوەیەکی خۆکوژی ئەنجامدرا، ببەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، پێنج کارمەندی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵ برینداربوون و ئافرەتێک گیانی لە دەستدا.

تەقینەوەکە لەلایەن کەسێکی خۆکوژەوە بە ئۆتۆمبێلێکی پیکاب ئەنجامدراوە، هەوڵی داوە بچێتە ناو شاری کەرکوک، بەڵام بەهۆی رێگری لەلایەن هێزەکانی پۆلیس، کەسەکە خۆی تەقاندووەتەوە. زیانێکی زۆر بەر شوێنی تەقینەوەکە کەوتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com