نوچەنێت
لەئەنجامی هێرشی ژمارەیەک لە چەکدارانی داعش بۆ سەر خاڵێکی پشکنین، سەربازێک کوژراو و یەکێکی دیکەش برینداربو.
شەوی رابردوو٣١-٩-٢٠٢٠، ژمارەیەک چەکداری داعش، هێرش دەکەنە سەر بنکەیەکی پشکنینی سەر بە سوپای عیراق، لە ئەنجامدا سەربازێک کوژراو یەکێکی دیکە برینداربوو.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم ماوەیە چەکدارانی داعش لەم ناوچەیە جموجوڵیان زۆرە، وێڕای ئۆپەراسیۆنی سوپای عیراق.
ئەم بازگەیەی هێرشی کراوەتە سەر، دەکەوێتە گوندی زەنجیلیەی رۆژئاوای قەزای خورماتوو.