مەسەدە و پارتێکی سوری رێککەوتن واژۆ دەکەن

0

ئەسعەد مورادی

ئەمڕۆ دووشەممە 31-8-2020 لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا لە نێوان ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتی (مەسەدە)ی و پارتی ئیرادەی میللیی سوریا، رێککەوتنی لێکتێگەیشتن لە نێوان ئیلهام ئەحمەدی سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری مەسەدە و قەدری جەمیل، ئەمینداری گشیی پارتی ئیرادەی میللیی سوریا، واژۆ کراوە.

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، مەحموود محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا، لەبارەی رێککەوتنی مەسەدە و پارتی ئیرادەی میللی سوریا، رایگەیاند: لە راستیدا سوریا لەدەستی هاوڵاتی و دەسەڵاتەکانی خۆجێیی نەماوە و کەوتووەتە دەست زلهێزەکان چ رێککەوتنی کورد لەگەل لەیەنێکی دیکە بە شێوەیەکی باش رێککەوتن بکەن، ئێمە پێمان باشە کورد لە نێو ماڵی خۆیدا یەک هەڵوێست بێت.

مەحموود محەمەد دەشڵێت، ئێمە سەرەڕای تێبینی و رەخنەی خۆمان پاڵپشتی لە رێککەوتن و لێکتێگەیشتنی کورد دەکەین و دواتر ئەو پارەتە کە پێشتر کۆمۆنیست بووە و دواتر ناوی خۆی گۆڕیوە بە ئیرادەی میللی سوریا، دەڵێت لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی نیشتیمان پەروەر نەک ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکە. هەروەها سەرۆکی ئەو پارتە بە رەگەز کوردە.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا، هیواخوازە ئەو رێککەوتنە پەل بهاوێت بۆ رێککەوتنی فراوان تر و هەمە لایەنە و لەو روانگەیەوە پاڵپشتی دەکەین.

قەدری جەمیل و ئیلهام ئەحمەدی

بەگوێرەی زانیارییەکان خاڵەکانی رێککەوتنەکە بریتین لە:

– یەکپارچەیی خاکی سووریا.
– کێشەی سووریا بە رێگای سیاسی و دانوستاندن چارەسەر دەبێت.
– دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیموکراتیی دادپەروەر بۆ کێشەی کورد لە سووریا.
– سوودوەرگرتن لە ئەزموونی ئیدارەی خۆجێیی رۆژئاوای کوردستان.
– سوپای عەرەبیی سووریا سوپایەکی نیشتمانیی گشتیی سووریایە و پێویستە هەسەدە ببێتە بەشێک لەو سوپایە.

کۆبوونەوەی هەردوو شاند لەگەڵ لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا لە مۆسکۆ
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com