نوچە
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 591 تووشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، 25 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 370 تووشبوو چاکبوونەتەوە.
بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی، لە 24 کاتژمێڕی رابردوودا پێنج هەزار و 211 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 591 پشکنین پۆزەتیڤ بوون.
25 تووشبووی دیکەی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە کە 13یان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، 9یان لە سنووری پارێزگای هەولێر و سیانیشیان لە سنووری پارێزگای دهۆکن.
هاوکات 370 تووشبووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە کە 255یان لە سنووری هەولێر، 95یان لە سنووری سلێمانی و 20یشیان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەن.
ئێستا ژمارەی تووشبووانی دەستنیشانکراوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 28 هەزار و 752 کەس، 18 هەزار و 49 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و هەزار و 74 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، نۆ هەزار و 629 تووشبووی دەستنیشانکراویش چارەسەر وەردەگرن.
دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٨٧)
١. کەرەنتین: (هیچ هاوڵاتیەکی نوێ کەرەنتین نەکراوە)
٤١ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ١ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دهۆك ماونەتەوە.
٢. پشکنین: (٥٢١١ پشکنینی نوێ)
(1777 هەولێر)، (٧٠٤ سلێمانی، ١٨٤ گەرمیان)، (٢٤٨١ دهۆك)، (٦٥ هەڵەبجە)
٣. تووشبوو: (٥٩١ تووشبووی نوێ)
(١٦٩ هەولێر)
(١١٥ سلێمانی، ٣٤ گەرمیان)
(٢٤٣ دهۆك)
(٣٠ هەڵەبجە)
٤. چاکبوون: (٣٧٠ چاکبوون)
(٢٥٥ هەولێر)
(٥٢ سلێمانی، ٤٣ گەرمیان)
(٢٠ هەڵەبجە)
٥. مردن: (٢٥ مردن)
(٩ هەولێر)
(١٢ سلێمانی، ١ ڕاپەڕین)
(٣ دهۆك)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٣٠ دەرچوو)
پشکنین ٣١٣٨٥٠ (١٢٥٦٧٤ هەولێر، ٨٧٩٥٠ سلێمانی، ٩٧٣١٩ دهۆك، ٢٩٠٧ هەڵەبجە)
تووشبوون ٢٨٧٥٢ (١١٨٠٠ هەولێر، ١١٩٢٠ سلێمانی، ٤١٣٧ دهۆك، ٨٩٥ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٨٠٤٩ (٧٦٨٠ هەولێر، ٨١١٤ سلێمانی، ١٤٤٥ دهۆك، ٨١٠ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٩٦٢٩ (٣٧١٢ هەولێر، ٣٢٠٦ سلێمانی، ٢٦٤٣ دهۆك، ٦٨ هەڵەبجە)
مردن ١٠٧٤ (٤٠٨ هەولێر، ٦٠٠ سلێمانی، ٤٩ دهۆك ، ١٧ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان