میلیشیا شیعەكان دەیان زیندانیی سوننە دەكوژن

0

Iraqis visit detained relatives in the Tمیلیشیا شیعەكان دەیان زیندانیی سوننە دەكوژن

نووچەنێت-ئاژاسەكان

ئەو میلیشیا شیعانەی لەسەر داوای حكومەت و پیاوە ئاینییە شیعەكان چەكیان لەدژی داعش هەڵگرووە، ئەمڕۆ لانیكەم 60 زیندانیی سوننە مەزهەبیان لە بەغدا كوشت.
بەپێی ئاژانسەكانی هەواڵ و لەناویاندا سكای نیوز، ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتێك بەرپرسانی حكومی بڕیاری گواستنەوەی چەند زیندانییەكی سوننەیان دابوو لە ناوچەی تاجی باكووری بەغداوە بۆ زیندانییەكی دیكە، میلیشیا شیعەكان سەرەتا بۆمبێكیان بە كاروانەكەدا تەقاندەوە و دواتر دەستڕێژی گوللەیان لە زیندانییەكان كرد و لاینیكەم 60 كەسیان لێ‌ كوشتن.
ئەمە یەكەمجار نییە زیندانییانی سوننی بەمشێوەیە دەكوژرێن و لەماوەی پێشوودا كردەوەی خهاوشێوە بەرامبەر زیندانی بابلیش ئەنجامدرا، ئەمە جگە لە گوولەبرانكردن لە دەرەوەی فەرمانی دادگا بەرامبەر زیندانییانی تەلەعفەر و بەعقوبە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com