باڵوێزى ئەمریكا: هیوامان وایە پەرلەمانى عێراق رێككەوتنى ستراتیژى قبووڵ بكات

0

ماسیو تۆلەرى باڵوێزى ئەمریكا لەعێراق رایگەیاند، هیوایان وایە پەرلەمانى عێراق رێككەوتنى ستراتیژى نێوان ئەمریكا و عێراق قبووڵ بكات كە بەم دواییە لەنێوان ئەم دوو وڵاتەدا ئەنجام دراوە.

ماسیۆ تۆلەر باڵوێزى ئەمریكا لە عێراق لە كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانیدا، كە ئەمڕۆ لە بەغدا بەڕێوەچوو، روونكردنەوەى لەسەر رێككەوتنى ستراتیژى نێوان عێراق و ئەمریكا دا و دووپاتى كردەوە ئەمریكا نایەوێ بۆ هەمیشە هێزەكانى لە عێراق بمێنێتەوە.

تۆلەر گوتى، “بەدحاڵیبوونێكى زۆر بە ئەنقسەت دروست بووە لەبارەى پەیوەندى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى لەگەڵ عێراق، ئەمریكا نایەوێ هێزەكانى بۆ هەمیشە لە عێراق بمێننەوە”.

دواتر لە كۆنگرەكە باسى لەوە كرد لە كۆتایى جەنگى دژ بە داعش، لەگەڵ تیمە تەكنیكییەكان هەڵسەنگاندن بۆ دوا قۆناغى شەڕەكە دەكەن و هەمیشەیش گوێ لە عێراقى هاوپەیمانیان دەگرن.

سەبارەت بەرەتكردنەوەى هێزەكانى ئەمریكا لە عێراق، باڵوێزى ئەمریكا لە عێراق گوتى، “هەندێك دەنگى توندڕەوانە هەیە دەگاتە ئاستى هاویشتنى مووشەك، بەڵام ئەمانە نوێنەرایەتى گەلى عێراق و بەرژوەندى عێراق ناكەن”.

گوتیشى ئەگەر ئەم دەنگانە بەسەر بەرژوەندى عێراق زاڵ بن، ئەوا نەوەك تەنیا لە نێوان ئەمریكا و عێراق بەڵكو لەگەڵ تەواوى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى پێداچوونەوە بۆ پەیوەندییەكان دەكرێت و هیوایشى خواست پەرلەمانى عێراق ئەو رێككەوتنانە پەسند بكات كە لە نێوان عێراق و ئەمریكا واژوو كراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com