سیاسەتى كازمى عێراق بەرەو كوێ دەبات؟

0

گۆڤارى ناشناڵ ئینتریستى ئەمریكى لە راپۆرتێكدا باس لەوە دەكات سیاسەتى ستراتیژى مستەفا كازمى سەرۆك وەزیران، عێراق بەرەو ناوچەى دەریاى ناوەڕاست دەبات و ئەو سیاسەتەیش بە “نایاب” وەسف دەكات.


گۆڤارەكە لە راپۆرتێكدا باس لە گرنگى ئەو كۆنگرەیە دەكات كە كازمى لەگەڵ شاى ئوردن و سەرۆك كۆمارى میسڕ لە هەفتەى رابردوو بەستبووى. پێیوایە ئەمە هەنگاوێكى ستراتیژییە لە سیاسەتى عێراق و بەرەو ناوچەى دەریاى سپى ناوەڕاستى دەبات.


لە بەشێكى راپۆرتە باس لەوە دەكرێت عێراق تەنیا سامانەكەى نەوت نییە، بەڵكو گەلێكى گەورەیشى هەیە، هەرچەندە بەدەست هەژارییەوە دەناڵێنێ بەڵام ئامادەیە بە ملیۆنان كەس بچنە بوارى كاركردن كە رێژەیان 40% دانیشتووانى عێراق دەبێت.


بە هۆى ئەوەى توركیا پەیوەندى لەگەڵ قوبرس و یۆنان خراپە، ئەو دوو وڵاتە ئامادە نیین چیتر كار بە تورك بكەن، بۆیە ئەمەیش هەلێكە بۆ عێراق تا هاووڵاتیانى خۆى ئاراستەى ئەو دوو وڵاتە بكات و سەركردایەتى عێراقیش كار بۆ ئەو ئامانجە دەكات.


ناشناڵ ئینتریست باس لەوە دەكات كازمى دەیەوێ بنەمایەك بۆ ئایندەى عێراق دابنێ و سیاسەتى ئەو سەرۆكەى عێراقیش بە “نایاب” وەسف دەكات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com