لەسەر گۆرانى لە عاشوورا سكاڵا لەسەر سەركردەیەكى سوننە تۆمار دەكرێت

0

بە هۆى ئەوەى كەناڵى دیجلە “سوننە” لە رۆژى عاشوورا گۆرانى پەخش كردووە، سكاڵا لەسەر جەمال كەربوولى تۆمار كراوە و داواى دەستگیركردنى كراوە، چونكە ناوبراو وێراى ئەوەى سەركردەیەكى سیاسى بەناوبانگى سوننەیە خاوەنى كەناڵەكەیشە.


دادگاى لێكۆڵینەوەى رەسافە ئەمڕۆ داواى كردووە، جەمال كەربوولى دەستگیر بكرێت. لەسەر داوایەك كە لە لایەن كۆمەڵێك پارێزەرەوە تۆماركراوە.

میدیاكانى عێراق بەڵگەیەكیان بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە شوێنى نیشتەجێبوونى كەربوولى دیار نییە و بەگوێرەى مادەى 372ى یاساى سزادانى عێراقى دەبێت دادگایى بكرێت.


ئەو مادەیەى یاساى سزادان تایبەتە بەو كەسانەى كە سووكایەتى بە مەزهەبێكى ئاینى دەكەن و یانیش هەوڵ دەدەن مەراسیمێكى ئاینى تێك بدەن.


بەهۆى ئەوەى كەناڵى دیجلە لە رۆژى عاشوورا گۆرانى ئاسایى پەخشكردووە، ئەمە بە سووكایەتى لێكدراوەتەوە و سكاڵا لەسەر خاوەنەكەى تۆمار كراوە.


جەمال كەربوولى یەكێكە لە سەركردەكانى سوننە لە ساڵى 1965 لەدایكبووە و لە ساڵى 1991 كۆلیژى پزیشكى تەواو كردووە و پارتێكى سیاسى هەیە بە ناوى “حەل”، جگە لەوەیش بزنسمانێكى ناسراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com