داعش ملیۆنان دۆلاری لە بازرگانی نەوتەوە دەستدەكەوێت

0
نەخشەی دەسەڵاتی داعش و كێڵگە نەوتییەكانی

نەخشەی دەسەڵاتی داعش و كێڵگە نەوتییەكانی

داعش ملیۆنان دۆلاری لە بازرگانی نەوتەوە دەستدەكەوێت

نووچەنێت-رۆژنامەی ئەلیەوم

دوای سنوورداركردنی دەروازەكانی كوردستان و ئێران بەڕووی دەوڵەتی ئیسلامیدا، ئێستای ئاراستەی تانكەرەكانی داعش روو لە توركیا و سووریایە.
بەگوێرەی زانیاری فەرمانبەرانی كەرتی نەوتی عێراقی، داعش پەلاماری هەر كێڵگە و پاڵاوگەیەكی نەوتی دەدات، زۆر جەخت لەوە دەكاتەوە هیچ زیانێكیان لێنەدات، هەروەك داوا لە كرێكار و فەرمانبەرانی كێڵگە و پاڵاوگەكانیش دەكات كارەكانیان بەجێ‌ نەهێڵن و بمێننەوە و داعش بەڵێنی پاراستنی ژیان و سەلامەتییان دەدات..
ئێستا داعش دەستی بەسەر چوار كێڵگەی بچوكی نەوتیدا گرتووە كە دوانیان لە موسڵن (گەیارە و نەجمە) و دوانیش لە تكریتن (حەمرین و عجێل) كە بە هەموویانەوە هەشتا بیرە نەوتیان تێدایە. لەگەڵ چەند پاڵاوگەیەكی بچووكی نەوتیدا.
ئەوەی جێگای سەرنجە لەكاتی جەنگەكانی پاڵاوگەی بێجیدا، داعش جەختی لەوە كردۆتەوە كە زیان بەر بەشەكانی ئە پاڵاوگەیە نەكەوێت.
لە هەفتەكانی رابردوودا داعش لە گەیارەوە نەوتی بەرەو پاڵاوگەكانی ژێر دەستی خۆی لە سوریا ناردووە و دواتر بەنزینی بەرهەمهاتووی گێڕاویەتەوە بۆ موسڵ و بە نرخی دۆلارێك بۆ هەر لیترێك بە خەڵكی شارەكەی فرۆششتۆتەوە. گەیارە خاوەنی یەدەگی 700 ملیۆن بەرمیل نەوتە و رۆژانەش 7000 بەرمیل نەوتی لێ‌ بەرهەمدێت.
نەوتی خاوی كێڵگەی نەجمەش بە نرخێكی ئێجگار نزم (25 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك) دەفرۆشرێتە بازرگانە توركەكان.
هەرچی كێڵگەی عجێلی تكریتیشە ئەوە رۆژان تونای بەرهەمهێنانی 25 هەزار بەرمیل نەوتی هەیە.
لە كێڵگەی حەمرینیش رۆژانە 5-6 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدێت.
تەنیا لە دوو هەفتەی یەكەمی مانگی حەوتدا و بەرلەوەی حكومەتی هەرێم بازرگانییە قاچاخەكەی داعش بەرەو كوردستان راوەستێنێت، ئەو رێكخراوە 10 ملیۆن دۆلاری دەستكەوتووە، بەوەی رۆژانە 50-60 تانكەرە نەوتی قاچاخی ئاراستەی هەرێم كردووە.
جگە لە راستەوخۆ فرۆشتنی نەوت و بەرهەمەكانی، داعش گومرگش لە بازرگانەكان وەردەگرێت، بەجۆرێك بۆ هەر تانكەرێكی گەورە 400 دۆلار و بۆ تانكەرێكی بچووكیش 300 دۆلار وەردەگرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com