نوچەنێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێر، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە شەقامی سەرەکی هەولێر ـ گوێڕ، ئەمڕۆ دوشەممە بەمەبەستی چاککردنەوە و قیرتاوکردنی بەشێکی شەقامەکە لە نزیک دەروازەی کۆمەڵگای کۆگاکان بەشێوەیەکی کاتی داخراوە و بۆ رێگای جێگیرەوەش کارمەندانی هاتوچۆی سنورەکە رێنمایی هاوڵاتیان دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت: شوفێران ئاگاداردەکەینەوە، دەکەنەوە کە شەقامی سەرەکی هەولێر ـ گوێڕ ڕۆژی دوشەممە بەمەبەستی چاککردنەوە و قیڕتاوکردنی بەشێکی شەقامە سەرەکیەکە لە نزیک دەروازەی کۆمەڵگای کۆگاکان بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێت.
بەپێی راگەیێندراوەکە، تەنها سایدێک لەم شەقامە کراوە دەبێت.