نوچەنێت
بەمەبەستی داڕشتنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١١، کۆبوونەوەی نێوان هەولێر و بەغدا دەست پێدەکات.
شاندێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کە پێکهاتووە لە بریکاری وەزارەتی پلاندانان و بەرێوبەری بودجە لە وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی بەشداریکردن لەکۆبوونەوەکانی داڕشتنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ سێ ساڵ ماوەی چەند رۆژێک لە بەغدا دەمێننەوە.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە پرۆژەیاسای بودجە بۆ سێ ساڵی داهاتوو ئامادە بکات و ئەمڕۆ شاندی حکمەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق، گفتوگۆ لەبارەی ئەو داواکارییە دەکەن.