نوچەنێت
درەنگانی شەوی رابردوو، دوو موشەكی كاتیۆشا ئاراستەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدای پایتەختی فیدراڵی كران.
لەدوای کوژرانی قاسم سلێمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، شەوان بە موشەک هێرش دەکرێتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و ناوچەی سەوز.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە، هەردوو موشەكەكە لە ناوچەیەكی دەوروبەری فڕۆكەخانەكە كەوتوونەتە خوارەوە و جارێ هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانەكان نەزاندراون.
شانەی راگەیاندنی ئاسایشی عێراقرایگەیاند: ە دوو موشەكەكە لە دەرەوەی فڕۆكەخانەكە كەوتوونەتە خوارەوە و لێكۆڵینەوە بۆ شوێنی هەڵدانی موشەکەکان دەستیپێکردووە.