كازمى لە ئوردەن چ هەڵەیەكى كردووە؟

0

شارەزایانى ئابوورى دەڵێن ئەو رێككەوتنانەى مستەفا كازمى سەرۆك وەزیرانى عێراق، لەمیانەى كۆنگرەى ئوردەن ئەنجامى داون سادەن و هەندێكیشیان دژى بەرژوەندى ئابوورى عێراقن.

ماڵپەڕى كەناڵى جەزیرەى قەتەڕى ئەمڕۆ لە راپۆرتێكدا باس لەو رێككەوتانە دەكات كە مستەفا كازمى سەرۆك وەزیرانى عێراق لەمیانەى كۆنگرەى هەفتەى پێشوو لە عەممان لەگەڵ ئوردن و میسڕ ئەنجامى داون.


شارەزایانى ئابوورى لە راپۆرتەكە هەوڵ دەدەن، بەهاى ئابوورى رێككەوتنەكان تاوتوێى بكەن و دووپات لەسەر ئەوە دەكەنەوە ئەو رێككەوتاننە زۆر سادەن و هەندێك جاریش لە بەرژوەندى عێراق نییە.


ئەوان بەر لە هەموو شتێك باس لەوە دەكەن، ئەو قەبارە ئابوورییەى لە نێوان میسڕ و عێراق و ئوردن دروست دەكرێت گەورە نییە و هاوسەنگیشى تێدا نییە. چونكە داهاتى ناوخۆى ساڵانەى عێراق 234 ملیار دۆلارە، داهاتى میسڕ 303 ملیار، داهاتى ئوردن تەنیا 43 ملیار و 700 ملیۆنە، كۆى گشتى داهاتەكەیش دەكاتە 580 ملیار و 700 ملیۆن. بەمەیش ناتوانێ بە قەبارەى ئابوورى كەنداو بگات كە دەگاتە تریلیۆنێك و 600 ملیار دۆلار.


ئابووریناسەكان دەڵێن جگە لەمە هەندێك رێككەوتن لەگەڵ ئەم دوو وڵاتە كراوە، لە بەرژوەندى ئابوورى عێراق نییە لەوانە، رێگە بە كرێكارى میسڕى دراوە بێنە عێراق، كەچى عێراق خۆى پێنج ملیۆن بێكارى هەیە. عێراق رێككەوتنى لەگەڵ ئوردن كردووە و باجى گومركى لەسەر 370 جۆر كەلوپەلى ئوردنى لابردووە بۆئەوەى رەوانەى عێراق بكرێن، كەچى ئوردن خۆى تەنیا 80 جۆر بەرهەمى ناوخۆیى هەیە و ئەوانی تر ئیسرائیلى و سعوودیین لە ئوردن بەشێوەیەك دەفرۆشرێن گوایە بەرهەمى ناوخۆیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com