سەركردەیەكى سوننە پێشبینى ئاژاوە لە باشوورى عێراق دەكات

0

دواى ئەوەى محەمەد حەلبووسى سەرۆكى پەرلەمانى عێراق هۆشدارى لە بارودۆخى باشوورى عێراق دا و لە لایەن بەشێك لە شیعەكانەوە ناڕەزایى لێ كەوتەوە. ئەمڕۆ ئەسیل نوجەیفى سەركردەى سوننە دەڵێ، “باشوورى عێراق بەرەو ئاژاوە دەچێ و حزبەكانیش هۆكارن”.


ئەسیل نوجەیفى سەركردەى بەرەى رزگارى و گەشەپێدانە “لایەنێكى سوننەیە” پێشتریش پارێزگارى مووسڵ بووە لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى دەڵێ، “ململانێى ئێستا لە باشوور ئاماژەیە بۆ ئاژاوە، ئاژاوەكەیش بەهۆى خۆپێشاندانەوە نییە، بەڵكو بەهۆى ئەو شكستەیە كە باشوور تێیدا دەژى لەبەر لایەنە سیاسییەكان”.


ئەو سەركردەیەى سوننە پێیوایە چارەسەركردنى ئەو كێشەیە بەوە دەكرێت چەكى نایاسایى لە لاى گرووپەكانەوە قەدەغە بكرێت، دەشڵێ، “نابێت حكوومەتى كازمى ملكەچى داواى لایەنە سیاسیەكان بێت كە داواى ئەوان دژى داواكارى خەڵكە”.


پێشتر محەمەد حەلبووسى سەرۆكى پەرلەمانى عێراق هەمان هۆشدارى دا، كەچى لەلایەن شیعەكانەوە لێكدانەوەى ئەوەى بۆ كرا سەركردەیەكى سوننە دەست دەخاتە ناوچە شیعەنشینەكانى عێراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com