دوو شاندى هەرێمى كوردستان لە بەغدان

0

دوو شاندى هەرێمى كوردستان ئەمڕۆ لە بەغدان، یەكێكیان تایبەتە بە وەزارەتى پێشمەرگە و ئەویتریان تایبەتە بە دارایى، لەگەڵ بەغدا تاوتوێى مەسەلەى شایستە داراییەكانى هێزى پێشمەرگە و بودجەى 2021 دەكەن.


ماڵپەڕى شەفەق نیوز ئەمڕۆ یەكشەم 30ى ئاب بڵاوى كردووەتەوە، ئێستا دوو شاندى هەرێمى كوردستان لە بەغدا و بە جیا لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ دەكەن.


شاندێكیان تایبەتە بە هێزى پێشمەرگە و تاوتوێى بابەتى مەشقى پێشمەرگە و شایستەى دارایى پێشمەرگە لە بودجەى گشتى عێراق دەكەن.


وەفدەكەى تریش كە لە دوو وەزیر و چەند بەڕێوەبەرێك پێكهاتووە بۆ تاوتوێكردنى بودجەى گشتى عێراق بۆس اڵى 2021 لە بەغدان.


ماڵپەڕى شەفەق نیوز روونی نەكردووەتەوە كامە وەزیر و بەڕێوەبەرى گشتى لەو گفتوگۆیە بەشدارن، تەنیا ئەوە نەبێت گوتوویەتى سەردانى شاندى

دووەم پەیوەندى بە ناكۆكى دارایى نێوان هەولێر و بەغدا نییە، بەڵكو بۆ تاوتوێكردنى بودجەى ساڵى داهاتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com