لە عێراق بانگەشە بۆ كۆدەتاى سەربازى دەكرێ

0

سەركردەیەكى سیاسى سوننە لە بەیاننامەیەكدا دەڵێ لەگەڵ ئەفسەرە كۆنەكان كار دەكات، بۆئەوەى كۆدەتایەك بەسەر دەسەڵاتى عێراق بكات.

ناجح میزان كە سەركردەیەكى سیاسى سوننەیە لە پارێزگاى سەڵاحەدین، لە بەیاننامەیەكدا كە لە ماڵپەڕە عێراقییەكان بڵاكراوەتەوە، باسى لە كۆدەتاى سەربازى كردووە.

ناجح بەیاننامەكەى ئاراستەى سەركردەكانى عەرەب كردووە و گوتوویەتى، ” پارچە زەوییەكم بۆ تەرخان بكەن، تا ئەفسەرانى سوپاى پێشووى عێراق”سوپاى رژێمى بەعس” كۆ بكەمەوە و تا عێراق رزگار بكەن”.

لە بەیاننامەیەكى تردا كە ئەمڕۆ بە ناوى كۆمەڵێك ئەفسەرى سوپاى پێشوو بڵاوكراوەتەوە، ئەوە رەتكراوەتەوە هیچ ئەفسەرێك لەگەڵ ئەو “پڕۆژە گوماناوییەى ناجح میزان بێت”.

ئەوان بە ناجح دەڵێن، “ئێمە بەكرێگیراوى تۆ نیین و ئامرازێك نیین بە دەست تۆوە، ئێوە پارەى كەنداوتان پێ دەدرێت كە تەڕ و وشك بە یەكەوە دەسووتێنێ”.

چەندان جار لە عێراق كۆدەتاى سەربازى روویداوە و لەدواى رووخانى رژێمى بەعسیش لە ساڵى 2003 چەندان جارى تر باسى كۆدەتا و مەترسى كۆدەتا كراوە، بەڵام تا ئێستا جگە لە بانگەشە هیچ ئاماژەیەكى تر نەبووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com