نوچەنێت
دوای كۆبوونهوهی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی حكومهتی ههرێمی كوردستان، له راگهیێندراوێکدا وهزارتی ناوبراو پلان و بهرنامهكانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن ٢٠٢٠-٢٠٢١) له زانكۆ و پهیمانگهكان ئاشكرا كرد و رایگهیاند، ئهو پلان و پێشنیازانه به مهبهستی پهسهندكردنی بۆ سهرۆكایهتی ئهنجوومهنی وهزیران بهرز كرانهوه.
د. ئارام محمد قادر رایگەیاند: بەڕەچاوکردنى بارودۆخى تەندروستى لە هەرێمى کوردستان و سەلامەتى گیانى خوێندکاران و قوتابیان، بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2020-2021) پلان و بەرنامەى تازەمان بەئاراستەى بەرەوپێشبردنى ڕەوتى خوێندن لە هەرێمى کوردستان و، بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى خوێندکاران و، کواڵێتى خوێندن داڕشتوە، بۆ ئەمەش ئاماژەى بە پلان و پڕۆژەی پێشنیازى ساڵى نوێى خوێندن کرد.
بە رەچاوکردنى بارودۆخى تەندروستى هەرێمى کوردستان، لە کۆبونەوەکەدا چەندین پێشنیاز بۆ ئەنجوومەنى وەزیران بەرزکرایەوە بەمەبەستى پەسەندکردنیان، كە بریتین لە:-
- خوێندنى ساڵى نوێى ئەکادیمى لە (1/9) دەستپێدەکات و پێویستە ساڵى ئەکادیمى لە (30/6) کۆتای پێ بێت.
- لە نێوان (20/9) تاکو (4/10) پرۆسەى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى لە هەرێمى کوردستان دەستپیدەکات، بەشێوەیەک زانکۆکان سەرپشکن و دەسەڵاتیان پێدەدرێت لە نێوان ئەم دو ڕێكەوتە رۆژێک بۆ دەستپێکردنى خوێندنى ساڵى (2020-2021) دەستنیشان بکەن.
- سیستمى خوێندن بۆ ساڵى خوێندنى (2020-2021) بریتیە لە خوێندنى ئاوێتە واتە (blended learning).
- خوێندنى وانە پراکتیکیەکان و تاقیکردنەوەى کۆرسەکان و کۆتاى ساڵ و تەطبیقاتى ناو نەخۆشخانە و تاقیگەکان و وانە تیۆریە سەرەکییەکان لە ناو کامپەس دەخوێنرێت، بەو واتایەى زۆربەى خوێندنى ساڵى نوێ لە ناو کەمپەس دەبێت.
- ماوەى نێوان (9/1) تاکو (10/4) ئەو ماوەیە بۆ ڕاهێنانى مامۆستایان بەکاردەهێنرێت و یاخود ڕێکخستنەوەى ساڵنامەى زانکۆ و قەرەبوکردنەوەى وانە فەوتاوەکان.
- هیچ کۆرسێکى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان نابێت لە (15) هەفتە کەمتر بێت.
- بەهۆى بارودۆخى تەندروستى و بڵاوبونەوەى پەتاى کۆرۆنا، تەنها بۆ ئەمساڵى خوێندنى (2020-2021) لەنێوان زانکۆکانى هەرێم سیستمى میواندارى دەکرێتەوە ئەویش لەنێوان بەش و سیستمى هاوشێوەدا دەبێت.
- بۆ خوێندنى ئاوێتە، هەر زانکۆیەك ئەو پلاتفۆرمە ستانداردانەى خوێندن بەکاردەهێنێت کە یونسکۆ راسپاردەى دەکات.
- لە (2020/10/11) پرۆسەى خوێندنى خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا دەستپێدەکات.
کۆى ئەم پێشنیازانە و چەندین پێشنیازى دیکەى پەیوەست بە پرۆسەى ساڵى نوێى خوێندن تاوتوێکران و دەخرێـتە بەردەم ئەنجومەنى وەزیران بەمەبەستى تاوتوێکردن و پەسەندکردنیان.
هەر لە کۆبونەوەکەدا و لەسەر ڕاسپاردەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کە نوێنەرانى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان ئامادەیبون، هەریەک لە م. ئەحمەد گەرمیانى و د. نادر مستەفا نانەکەلى لە وتەیەى جیا جیادا ئاماژەیان بە پڕۆژە و بەرنامەکانى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان کرد بۆ دەستپێکردنى ساڵى نوێى خوێندن، بۆ ئەمەش پشتگیرى یەکێتى مامۆستایانى کوردستانیان بۆ پڕۆژەکەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى خستەڕوو.