شلێر سەعید
چالاكییهكانی عاشورا كه دهكهوێته دهیهمین رۆژی مانگی موحهڕهم له ساڵی كۆچیدا کە لهو رۆژهدا ئیمامی حوسێن و ٧٢ كهس لە یارانی له شاری كهربهلا کوژران، له عێراق بهڕێوه چوو. دهیان ههزار كهس له دهوری گڵكۆی ئیمام موسای كازم له بهغدای پایتهخت كۆ بوونهوه و شیوهنیان گێڕا.
هەموو ساڵێك ئەو مەراسیمە لە مانگی موحەرەمەوە دەستپێدەكات و 40 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لەو ماوەیەدا كۆبوونەوەكان و خەمباریی و پرسە و شیوەنكردن بەردەاوم دەبێت لەگەڵ ئەوانشدا خواردن ئامادە دەكرێت و دەبخشرێت بەسەر هەژاران و لەناو خواردنە باوەکانی موحەرەم، هەریسە و قیمەیە.
كۆڤید-19 كاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر گشت بۆنە ئایینەكان لە جیهان چ لە مەراسیمی حەج كردن یان مەراسیمی ئایینەكانی دیكە و كاریگەری هەبووە لەسەر مەراسیمی موحەرەم.
لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، لەبارەی مەراسیمی ئەو ساڵ، سەید حسێن عەلی، لە پارێزگای كوت ڕایگەیاند: لای ئێمە ئەم ڕۆژانە زۆر پیرۆزن و ئێمە زۆر بە تامەزرۆوە چاوەرێی ئەوە دەكەین، كە موحەرەم بێت، تا بە جوانی یادی بكەینەوە یادێك شایستەی نەوەكانی پێغەمبەر (محەمەد) بێت.
سەید عەلی گوتیشی، لەم ڕۆژەدا ئیمامی حوسێن و نەوەكانی و یارانی له شاری كهربهلا شههید كران، له عێراق، ئەوە كارەساتێكی هەندە گەورەیە گەر هەموو كات شیوەن بكەین هێشتا كەمە.
سەبارەت بە كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەید عەلی دەڵێت، كۆرۆنا كاریگەری نەرێنی هەیە لە سەر مەراسیمی موحەرەم، وەك ساڵان خەڵك ناتوانێ ئەو مەراسیمە بەجێ بهێنێت. هەروها گوتیشی، كۆرۆنا هات و دابونەریتەكانی گۆڕی.
هاوكات لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، لەبارەی مەراسیمی ئەو ساڵ لە نەجەف ئەیمەن ئەحمەد، ڕۆژنامەنوس و چالاكوان لە نەجەف ڕایگەیاند: ئەو ساڵ لەگەڵ ساڵەكانی پێشوو جیاوازی هەیە، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام زیارەتكاران دێن بۆ كەربەلا و نەجەف و دانیشتنەكانی حسێنیە دەكرێت و هەندێك لە خۆبەخشان خزمەتی ئەو میوانانە دەكەن و پرۆشۆر بڵاو دەكەنەوە و دەمامك دابەشدەكەن بۆ خۆپارێزی.
گوتیشی، هەندێك هەن لە زیارەتكاران پابەندێ ڕێنمایەكان نین تەوقە دەكەن یەكتر لەباوەش دەگرن، بۆ ئەوەش ئێمە خاوەن كەژاوەكانمان ئاگاداركردۆتەوە، كە دەبێت پابەند بن تا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبن و بەردەوام بەچەندین مادەی پاككەرەوە شوێنەكان پاكدەكرێنەوە، تا كەمترین مەترسی هەبێت لەسەر پرسە گێران.
ئەیمەن ئاماژەی بەوەشكرد، كە لە لایەن خێرخوازانەوە خواردن ئامادە كراوە وەك هەموو ساڵێک بەڵام خواردنەكانیش وەك جاران نییە ڕاستەوخۆ پێشكەش بكرێت، بەڵكو بەشێوەی سەفەری پێشكەش دەكرێ.



