ئەنقەرە: ئەوروپا راستگۆ نییە

0

نوچە-ئاژانسەکان

جێگری سەرۆککۆماری تورکیا، بەرامبەر بە هەڕەشەی سزادانی ئەم وڵاتە لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە هەڵوێستی وەرگرت.

فواد ئۆکتای، جێگری سەرۆککۆماری تورکیا، وەڵامی لێدوانی هەڕەشەئامێزی بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەداتەوە و دەشڵێت: یەکێتی ئەوروپا ناڕاستگۆیانە دەجووڵێتەوە و ئەنقەرە بە هەر شێوەیەک بووە بەرگری لە مافی خۆی لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست دەکات.

ئۆکتای هەروەها گوتی، ئەگەر ناڕاستگۆیی نییە، دەبی چ ناوێکی لە سەر دابنرێت، یەکێتی ئەوروپا لە لایەک داوای دانوستان دەکات و لە لایەکی دیکەشەوە هەڕەشەی سزادانی تورکیا دەکات.

جوزێف بۆرل، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاندووە، ئەگەر تورکیا لە پەیوەندی لەگەڵ ململانێکانی دەریای ناوەڕاست مل بە رێککەوتن و دیالۆگ نەدات، لە لایەن ئەم یەکێتییەوە سزا دەدرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com