نوچە-ئاژانسەکان
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆی سەبارەت بە دۆخی کۆرۆنا لەم وڵاتە بڵاو کردەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، زیاتر لە ٣ هەزار و ٨٠٠ حآلەتی نوێی تووشبووون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتە تۆمار کراون و نزیک بە ٨٠ تووشبوون گیانیان لە ەدست داوە.
بە هەژمار کردنی ئەم ئامارە، کۆی حالەتەکانی تووشبوون لە عێراق گەیشتۆتە ٢٢٧ هەزار و ٤٤٦ کەس.
هەروەها کۆی ژمارەی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان بە هۆی ئەم پەتاوە گەیشتۆتە ٦ هەزار و ٨٩١ کەس.