شەڕێكى گەورە لە بەغدا هەڵگیرسا … مووشەكى دژە تانكى تێدا بەكارهاتووە

0

ماڵپەڕى حوڕەى ئەمریكى بڵاوى كردووەتەوە، شەوى رابردوو شەڕێكى هۆزگەرى لە بەغدا روویداوە و تا بەیانى ئەمڕۆ بەردەوام بووە، حوڕە ئاشكرایشى كردووە لە شەڕەكە مووشەكى دژە تانكیش بەكارهاتووە و نزیكەى 20 كەس بوونەتە قوربانى.


ماڵپەڕى حوڕە ئەمڕۆ بڵاوى كردووەتەوە، لەشەوى رابردووەوە شەڕێكى گەورە لە گەڕەكى مەعاملى ناوچەى حوسێنیەی دەوروبەرى بەغدا روویداوە و تا بەیانى ئەمڕۆ بەردەوام بووە.


حورە دەڵێ، لە شەڕەكە چەندان جۆر چەكى سووك و مامناوەندى بەكارهاتووە، تەنانەت مووشەكى دژە تانك لە شەڕەكە بەكارهاتووە.


لەوە سەیرتر تا ئێستا نازانرێ هۆكارى شەڕەكە چییە.


سەرچاوە عێراقییەكان ئاشكرایان كردووە كاروانێكى سەربازى كە لە 70 ئۆتۆمبیل پێكهاتبوو رووى كردووەتە ناوچەى شەڕەكە و وەستاندوویانە و دواتریش تیمى ئاگركوژێنەوە رەوانەى گەڕەكەكە كراوە، چونكە لە شەڕەكەدا چەندان ماڵ سووتێنراون.


بەگوێرەى ئەو زانیارییە سەرەتاییانەى هەن، تا ئێستا دوو كەس كوژراون و 17 كەسیش بریندارن.


شەڕى هۆزگەرى “عەشایەرى ” دیاردەیەكى ناوە ناوە لە عێراق دووبارە دەبێتەوە و بەهۆى ئەوەى هۆزەكان چەكیان هەیە زۆر جار ماوەیەكى درێژە دەخایەنێ و هێزە ئەمنییەكان دەرەنگ كۆنتڕۆڵى دەكەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com