بەهۆى باشوورى عێراق كێشەى تایفەگەرى توندتر دەبێ

0

تەنگژەى باشوورى عێراق كێشەى تایفەگەرى نوێ دەكاتەوە، لەوانە هاوپەیمانى سائیروونى شیعە سەرۆكى پەرلەمانى عێراقى كە سوننەیە بە دەستى دەرەكى دەزانێ و داوا لە پەرلەمان دەكات لێكۆڵینەوەى لەگەڵ بكات.


ریاز مەسعوودى پەرلەمانتارى سائیروون لە لێدوانێكى كە لە ماڵپەرى بەغداد پۆست بڵاوكراوەتەوە، محەمەد حەلبووسى سەرۆكى پەرلەمان بە دەستى دەرەكى دەزانێ و دەڵێ چاك لە ململانێى شیعە شارەزایە و دەیەوێ دەست بخاتە ناویان.


مەسعوودى هۆشدارى دەدات لەوەى هەوڵێك هەیە بۆئەوەى شەڕ و ئاژاوە لە باشوورى عێراق هەڵبگیرسێ و داو ا لە حكوومەت دەكات ئاسایشى شارەكانى باشوورى عێراق بپارێزێ.

لەبەشێكى ترى قسەكانى ریاز مەسعوودى باس لەوە دەكات، لە ماوەى رابردوو نزیكەى 20 جار محەمەد حەلبووسى سەردانى دەرەوەى كردووە و بێ ئاگادارى پەرلەمان و دیاركردنى ئەنجامى سەردانەكانى، بە بڕواى ئەو دەبێت پەرلەمان لێكۆڵینەوە لەسەردانەكانى حەلبووسى بۆ دەرەوە بكات.


ماوەیەكە خۆپێشاندان لە شارەكانى باشوورى عێراق توندتر بووە و خۆپێشاندەران هەڵدەكەوتنە سەر بارەگاى حزبەكانى شیعە. بەهۆى ئەوەى حەلبووسى لەسەر چەكى میلیشیاكان لێدوانى داوە و هۆشدارى پێداون. لایەنە شیعەكان حەلبووسى بە دروستكردنى دووبەرەكى لە ناو شیعە تۆمەتبار دەكەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com