ئەوروپا هەڕەشە لە تورکیا دەکات

0

نوچە-یۆرۆ نیوز

بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا هۆشداری دەداتە تورکیا.

جوزێف بۆرل، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت: ئەگەر تورکیا سەبارەت بە ململانێکانی دەریای ناوەڕاست مل بە رێککەوتن و دیالۆگ نەدات، لە لایەن ئەم یەکێتییەوە سزا دەدرێت.

بۆرل لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا گوتی: ئەگەر تورکیا ئامادە نەبێت گفتوگۆکان بەئەنجام بگەیەنێ، یەکێتی ئەوروپا لە رۆژانی داهاتوو لیستێک لە سزاکان بۆ سەر ئەم وڵاتە بڵاو دەکاتەوە.

بەرامبەر بەم لێدوانە هەڕەشە ئامێزە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توکیا هەروەها دەڵێت: ئەم هەڕەشانە نابنە رێگر لە بەردەم ئەنقەرە بۆ درێژە پێدان بە سیاسەتەکانی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com