وەزارەتی تەندروستی: 26 توشبوو بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

0

نوچە

وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، لەو ماوەیەدا 458 تووشبووی ڤایرۆسەکە تۆمارکراون، 561 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 26 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە؛ ژمارەی ئەو تووشبووانەش چاکبوونەتەوە بۆ یەکەمجارە لە ژمارەی تووشبووان زیاتربێت.

بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە 24 کاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و 617 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، لەو ژمارەیەش 458 تووشبوو دەستنیشانکراون، کە 208 لە هەولێر، 119 لە دهۆک، 116 لە سلێمانی و 15یان لە هەڵەبجە بوون.

هاوکات بۆ یەکەمجاریش لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، ژمارەی چاکبوونەوەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە لە ژمارەی تووشبووان لە رۆژێکدا، زیاترە، بەشێوەیەک کە 561 تووشبوو لە 24 کاژێری رابردوودا چاکبوونەتەوە: لە هەولێر 269 کەس، لە دهۆک 235 کەس، لە سلێمانی 40 کەس و لە هەڵەبجە 17 کەس چاکبوونەتەوە.

دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19                         ژمارە (١٨٤)

١. کەرەنتین:  (٤٠ هاوڵاتی نوێ کەرەنتین کراون)
٩٥ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٣ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دهۆك ماونەتەوە.

٢. پشکنین:  (٤٦١٧ پشکنینی نوێ) 
(١١٧٥ هەولێر)، (٦٢١ سلێمانی، ١٣٨ گەرمیان)، (٢٦٤٨ دهۆك)، (٣٥ هەڵەبجە)

٣. تووشبوو:  (٤٥٨ تووشبووی نوێ)
(٢٠٨ هەولێر)
(٩٣ سلێمانی، ٢٣ گەرمیان)
(١١٩ دهۆك)
(١٥ هەڵەبجە)
٤. چاکبوون:  (٥٦١ چاکبوون)
(٢٦٩ هەولێر)
(١١ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان)
(٢٣٥ دهۆك)
(١٧ هەڵەبجە)

٥. مردن:  (٢٦ مردن)
(٩ هەولێر)
(١١ سلێمانی)
(٦ دهۆك)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٧٧٦ دەرچوو)
پشکنین ٢٩٩٣٣٣ (١٢١٢٠٧ هەولێر، ٨٥٥٧٠ سلێمانی، ٨٩٧٤٤ دهۆك، ٢٨١٢ هەڵەبجە)
تووشبوون ٢٧٢٥٩ (١١٢٩٨ هەولێر، ١١٤٩٨ سلێمانی، ٣٦١٢ دهۆك، ٨٥١ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٦٨٠٤ (٦٩١٤ هەولێر، ٧٩١١ سلێمانی، ١٢١٦ دهۆك، ٧٦٣ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٩٤٤٧ (٤٠١١ هەولێر، ٣٠١٠ سلێمانی، ٢٣٥٥ دهۆك، ٧٢ هەڵەبجە)
مردن ١٠٠٧ (٣٧٣ هەولێر، ٥٧٧ سلێمانی، ٤١ دهۆك ، ١٦ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 

 وەزارەتی تەندروستی         
حکومەتی هەرێمی کوردستان    
٢٨ی ئاب ٢٠٢٠

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com