ئەو فۆرمەی لە عێراق چەسپاوە تێکناشکێ

0

ئەسعەد مورادی

شرۆڤەکارێکی سیاسی رایدەگەیەنێت، کازمی خاوەن پرۆژەیە جیاوازترە لە سەرۆکوەزیرانی پێشووتر و هەروەها پشتیوانیشی هەیە و دەیهەوێت وەک کەسێکی نیشتیمانی کۆمەڵێک هەنگاو بنێت. دەشڵێت ”لەو بڕوایەدا نیم کازمی بتوانێ ئەو فۆڕمەی لە دەسەڵاتداری، کە لە عێراق چەسپاوە تێکی بشکێنێت”.

بە هاتنەسەرکاری مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە راگەیاندنی پلان و بەرنامەکانی بۆ داهاتووی کابینەکەی، میلیشیا و گروپەچەکدارەکان و لایەنگرانی وڵاتانی دەرەوە بە تایبەتی ئێران بە هەڕەشە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی خۆیانی دەزانن؛ جیا لەوەش بەسەردانی بۆ ئەمریکا بە دیدار و کۆبوونەوەی لەگەل بەرپرسە باڵاکانی ئەمریکا و چەند رێککەوتنێکی گرنگ، ئەگەری تەقینەوەی ناکۆکیەکانی فراوانتر کردووە.

ماڵپه‌ڕى “الاخباریه‌”ى عیراقى له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌ مسته‌فا كازمی-یه‌وه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، سه‌رۆك وه‌زیران له‌ كۆبونه‌وه‌ى سه‌ركرده‌ ئه‌منییه‌كان و كه‌سه‌ نزیكه‌كانى، هۆشدارى داوه‌ له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ده‌بێته‌هۆى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى ناوخۆ.

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، حەسەن بارام، شرۆڤەکارێکی سیاسی دۆخی عێراق، لەبارەی هۆشداری وهەرەشەشەکانی لایەنە شیعەکان بە کازمی، رایگەیاند: کازمی خاوەن پرۆژەیە جیاوازترە لە سەرۆکوەزیرانی پێشووتر و هەروەها پشتیوانیشی هەیە و دەیهەوێت وەک کەسێکی نیشتیمانی کۆمەڵێک هەنگاو بنێت، بەڵام هێزگەلێکی زۆر لە مەیدانەکەدا هەن و دژی کازمین لە راگەیاندنەکانیاندا بە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، ئەو راستییە رادەگەیەنن، کە دەژ بە سیاسەتەکانی کازمی دەوەستنەوە.

حەسەن بارام دەشڵێت، بەڵام لەبەر ئەوەی کازمی پێستیوانی هەیە و بابەتی گەندەڵی، هەژموونی حزبی، تائیفی و دەستێوەردانی کردۆتە کەرەستەک بۆ ئەوەی دژی بووەستێتەوە و شەقام بورووژێنێت، هاوکات لایەنەکانی دیکە دۆستایەتی ئەمریکا و مانەوەیان هێزەکانی ئەمریکایان کردووەتە کەرەستەیەک، کە بتوانن دژی کازمی شەقام بجوڵێنن یان کارتی دیکە بەکار بهێنن.

ئەو شرۆڤەکارە سییاسییە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە لە رۆژانی داهاتوو دەردەکەوێت، کە چۆن ناکۆکیەکان زەقتر دەبنەوە و هەندێکی گروپی تر لە ژێڕ ناوی تردا دروست بوون، کە دژ بە سیاسەت و بەرنامەکانی کازی دەوەستنەوە. گوتیشی، بەهەمان شێوەی کازمی، کە ئەمریکا و هەندێ وڵاتی دیکە پشتیوانی دەکات، دژبەرانی سیاسەتی کامیش پشتیوانی و هێزی نێودەوڵەتیان هەیە؛ بۆیە لە ئەنجامدا کێبڕکێیەک دروست دەبێ هێشتا زووە بڵێین کێ تێیدا سەرکەوتوو دەبێت.

حەسەن بارام دەشڵێت، لەو بڕوایەدا نیم کازمی بتوانێ ئەو فۆرمەی لە دەسەڵاتداری، کە لە عێراق لە ماوەی زیاتر لە ١٥ساڵە چەسپاوە تێکی بشکێنێت، بە پەلە کردن لە هەلبژاردنی پێشوەختە و پەلە کردن لە چاکسازییەکان ئەگەرچی خەڵک و هێزە حەقیقییەکان دەبێ پشتگیری ئەو چاکسازییە بکەن، بەڵام دواجار کۆمەڵێک ئاستەنگ و بەربەستی گەورەو مەترسیدار لەبەردەم پلان و پرۆژەکانی کازمیدان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com