نوچە
وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دەوامی قوتابخانەكان لەكاتی خۆی دەستپێبكاتەوە بژاردەی سەرەكییە.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 27-8-2020، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە، حکومەتی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە دھۆك رایگه‌یاند: بژاردەی سەرەكی ئێمە ئەوەیە دەوامی قوتابخانەكان لەكاتی خۆی دەستپێبكاتەوە، بەڵام دەبێ چاوەڕێی ھەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی بكەین لەبارەی دۆخەكە، ئەگەر ھەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی ئەوە بێت، كە دەوام بۆ چەند ھەفتەیەك لەكاتی خۆی دوا بخرێت، ئەوا بە باشی نازانین بیر لە بژاردەی دیكە بكەینەوە”.
وه‌زیرى په‌روه‌رده ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “دەمانەوێت لەگەڵ پاراستنی گیانی مامۆستا و قوتابییان، كوالێتی خوێندنیش بپارێزین”.
ئالان حه‌مه‌سه‌عید باسى له‌وه‌ش كرد “ھیچ بڕیارێك لەبارەی گۆڕانكاری لە دەوام نەدراوە، ئەوەی باس دەكرێت تەنیا تاوتوێكردنە و لە حاڵەتی ناچاری پەنا بۆ بژاردەی دیكە دەبەین، ئەمەش لەكاتێكدا، كە په‌تاى كۆرۆنا لەوپەڕی ھەڵكشاندا بێت”.