نوچەنێت
چوار شۆفێری بارهەڵگر، درەنگانی شەوی رابردوو کەوتنە بۆسەیەکی چەکدارانی داعش، ئەمڕۆ بە کوژراوی دۆزرانەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٢٧-٨-٢٠٢٠، لە گوندی دەککـەی سەر بە قەزای خانەقین، لەنزیک بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانی عێراق، تەرمی هەرچوار کەس دۆزرایەوە.
تەرمەکان هی چوار شوفێری بارهەڵگرن، کە مریشکیان پێبووە لە رێگای گەرمیانەوە بەرەو دیالە بەرێکەوتوون، کەوتوونەتە نێو بۆسەی چەکدارانی داعش و دوای کوشتنیان، ئۆتۆمبێلەکانیشیان سووتێنراوە.